ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی 10 كیلۆ لە ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی 10 كیلۆ لە ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،زیاتر لە 10 كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش، لەنێو ئامێرێكی ئاو گەرمكردندا شاردرابوونەوە دەستیبەسەردا گیرا.

عەقید سەلام عەبدولخالق، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" پاش بەدواداچوونەكان و لێكۆڵینەوەكان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ناوشار، تواندرا بڕی 15 كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا بگیرێت".

ئاماژەی بەوەش كرد تەواوی ماددە هۆشبەرە دەستبەسەردا گرتووەكان لە جۆری حەشیشن، تەواوی ماددەكان بەشێوازێكی نمونەیی لەنێو ئامێرێكی ئاو گەرمكردندا شاردرابوونەوە، ئەو گروپەی كاریان لەسەر ئەم ماددە هۆشبەرانەكردووە ویستوویانە ماددە هۆشبەرەكان رەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و بەرەو ئەوروپای بكەن".

ئەوەشی خستەروو، ئەم ماددانە لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستانەوە بۆنێو هەرێم هێندراوون، هەروەها تیمەكانمان بەشێوەیەكی ورد چاودێری جموجوڵەكانی ئەم باندەی كرد تا ماددەكان هێنرانە نێو شاری سلێمانی و لێرەش دەستیان بەسەردا گیرا".

باسی لەوەش كرد، لە لێكۆڵینەوەكانماندا لەسەر ئەم پرسە پێنج كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بەم ماددە هۆشبەرانەوە دەستگیركران و بەپێی ماددەی 25 لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەستبەسەرن و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە".

 

هه‌واڵی گرنگ