کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر یاسای کاری راگەیاندن داواكاریەك لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر یاسای کاری راگەیاندن داواكاریەك لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەكات

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، رایدەگەیەنێت، “داواکارین یاسای کاری راگەیاندن و مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی جێبەجێبکرێن”.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، بۆ بەرزڕاگرتنی رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی، مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک لە ناوەندی داکۆکیکاری ئازادیی راگەیاندن و میدیای سەربەخۆ کۆبووەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، کۆبوونەوەکە دەرفەتێک بوو بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی دۆخی ئازادیی میدیا لە هەرێمی کوردستان و ئەو ئاڵنگاریانەی میدیاکاران رووبەڕوویان دەبنەوە و هەروەها پشتیوانییە بەردەوامەکانی حکومەتی ئەمریکا بۆ راهێنانی رۆژنامەگەری باسیان لێوەکرا.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لەبارەی ژینگەی کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان، باسی لەوەش كرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە داکۆکیکردن لە ژینگەیەک کە تیایدا میدیا بتوانێت کاری خۆی بکات بەبێ ترس لە هەراسانکردن و چاوترساندن و جیاکاریی لەسەر بنەمای ئینتیمای سیاسی.

ئەوەشی خستەروو،داواکارین یاسای کاری راگەیاندن و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی جێبەجێبکرێن”.

هەربەم بۆنەیەوە ڕۆژنامەنوس ئاكار فارس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیەتی ،"دیداری سەندیکای ڕۆژنامەنووسان بەس ڕۆژنامەنووسی لێ نەبوو"

هەروەها ناوبراو بە تەنزەوە نوسیویەتی،"لەڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی ڕۆژنامەنووسان لەم ڕۆژەش خۆیان نابن بەهەواڵ هههههه".

ئەمڕۆ22ی نیسانی 2024، 126 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا تێدەپەڕێت.

 

هه‌واڵی گرنگ