"زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلار لە بانکی ناوەندی بە ناوی گەشتی ساختە وەرگیراون"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلار لە بانکی ناوەندی بە ناوی گەشتی ساختە وەرگیراون"

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق ئاشكرایدەكات، زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلار لە بانکی ناوەندی بە ناوی گەشتی ساختە وەرگیراون و لە بازاڕەکاندا فرۆشراونەتەوە.

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق چەند بەڵگەنامەیەكی بڵاو کردۆتەوە تیایدا ئاماژەی بەوەش كردووە، لە ڕێککەوتی 1ـی شوباتی 2023 تاوەکو 8ـی تەمووزی هەمان ساڵ، 151 هەزار و 940 کەس لە ڕێگەی پێگە ئەلیکترۆنییەکانەوە 607 ملیۆن و 760 هەزار دۆلاریان لە ڕێگەی لقەکانی بانکی ناوەندییەوە بە بەهای فەرمی، واتە بە بەهای 132 هەزار دینار وەرگرتووە، بەبێ ئەوەی هیچ گەشتێکیان بۆ دەرەوەی وڵات کردبێت، بەڵکوو دۆلارەکانییان لە بازاڕی ڕەشدا بەنرخی گشتی فرۆشتووەتەوە.

باس لەوەش كراوە، لە لیستی گەشتیاراندا كۆمەڵێك ژمارە و هێمای ناڕوون دانراوەن، بۆئەوەی لە فرتوفێڵەكەدا سوودی لێ ببینرێت، تەنیا لەم جۆرە ناوە گوماناوییانەدا، 76 ملیۆن و 590 هەزار دۆلار بە ڕێژەی چوار هەزار دۆلار بۆ هەر گەشتیارێك ڕۆیشتووە كە دەكاتە 19 هەزار و 145 گەشتیاری گوماناوی.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لقەکانی بانکی ناوەندی لە سەرەتای 2023 تاوەکو 19ـی ئەیلوولی هەمان ساڵ، بڕی 7 ملیار و 292 ملیار دۆلاریان بەنرخی فەرمی بۆ مەبەستی گەشت، بە بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو فرۆشتووە، بەبێ ئەوەی لەلایەن بانکەکەوە لێکۆڵینەوەی تەواو لەو کڕیارانە بکرێت، ئەمە جگە لەوەی زۆرێک لەو کەسانە لەماوەی مانگێکدا دووجار یان زیاتر دۆلاریان بە بەهای فەرمی پێدراوە

 

هه‌واڵی گرنگ