خێرایی ڕێگەپێدراوی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی نێوان دهۆک – هەولێر زیاد دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خێرایی ڕێگەپێدراوی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی نێوان دهۆک – هەولێر زیاد دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک ڕایدەگەیەنێت، لە مەودای نێوان ناحیەی ڕۆڤیا تا بازگەی "چەمە" خێرایی ڕێگەپێدراوی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێل دەکرێتە 110 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

ئەمڕۆ دووشەممە،22_ی نیسان_ی 2024 ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، خێرایی ڕێگەپێدراوی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی نێوان دهۆک – هەولێر؛ نێوان ناحیەی ڕۆڤیا تا بازگەی "چەمە"، لە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەکرێتە 110 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

ئاماژە بەوەش دراوە، بڕیارەکە لە سبەی سێشەممەوە، 23-04-2024 دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. لەبارەی خێرایی ڕێگەپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی دهۆک دەڵێت، خێرای ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر وەکو خۆی دەمێنێتەوە، واتا 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

رۆژی 04-03-2024، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی هەولێر- دهۆک لە بەرامبەر گوندی (گەزنە) تاوەکوو بازگەی چەمە کەوتنە کار.

 

هه‌واڵی گرنگ