به‌رێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی سه‌ربازیی سوپای ئیسرائیل دانی نا به‌وه‌ی شكستی هێناوه له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه كردیه سه‌ر ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4_ی نیسان_ی 2024 به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، سوپای ئیسرائیل ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌هارون هالیفا، به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی هه‌واڵگریی سوپاكه‌ی په‌سه‌ند كردوه و هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ناوبراو شكستی هێناوه له‌وه‌ی بتوانێت پێشوه‌خت هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ری حه‌ماس ئاشكرا بكات.
هالیفا له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا كه ئاراسته‌ی هرتسی هالیفی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای وڵاته‌كه‌ی كردوه داوای كردوه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌و رووداوانه پێكبهێنێت كه وایكردوه حه‌ماس له هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ردا سه‌ركه‌وتوو بێت.
هاوكات یائیر لبید، سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی به كارێكی "شه‌ره‌فمه‌ندانه" ناوبردوه‌و رایگه‌یاندوه باشتره بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلیش وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
به‌شی هه‌واڵگریی سوپای ئیسرائیل، گه‌وره‌ترین ده‌زگای هه‌واڵگرییه كه ئه‌ركی پێدانی ههڵسهنگاندننی ستراتژییه به حكومه‌ت و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه سیاسه‌تی گشتی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ململانێوه هه‌یه، داده‌رێژرێت.