ئەمڕۆ یەكێك لە گەورە زانایانی جیهانی ئیسلامی بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی (82) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
(عەبدولـمەجید زەندانی) یەكێك لە گەورە زانایانی یەمەن و جیهانی ئیسلامی بەهۆی نەخۆشییەوە لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی شاری ئیستەنبۆڵ لەتەمەنی (82) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی كۆچی دوایی زەندانی یەكێتی و دەستە جیاوازەكانی جیهانی ئیسلامی پرسەو سەرەخۆی خۆیان راگەیاند بە لەدەستدانی ئەو گەورە زانایە.
زەندانی لەدایك بووی ساڵی (1942) ی یەمەنەو دامەزرێنەری زانكۆی ئیمان و دەستەی جیهانی بۆ ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوونەیە، یەكێكە لە رابەرانی بانگەوازو سیاسەت كردن.