دوو وڵات برنجی بەسمەتی رەت دەكەنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوو وڵات برنجی بەسمەتی رەت دەكەنەوە

 

 

خۆم لە نزیكەوە ئاگادارم كە لەم دواییانەدا زیاترو زیاتر برنج (برنجی بەسمەتی) لە هیندستان و پاكستانەوە ڕەتدەكرایەوە هاوردە بكرێت بۆ وڵاتانی ئەوروپا، لەنێویاندا فینلاندو سوید، ئەمەش بەهۆی بوونی ئاستی بەرزی قڕكەرەكان (pesticides) و ماددە كیمیاییە نایاساییەكان كە بە تایبەتمەندی ژەهراویكردنی دەمارو ئەگەری شێرپەنجەیی ناسراون، كە كاریگەرییان لەسەر سیستەمی دەماری ناوەندی و جگەرو گورچیلە هەیە.

دەركەوتنی زیانە تەندروستیەكان ماوەیەك كاتی دەوێت كە پەیوەستە بە ڕێژەی بەكارهێنانی ئەو برنجە كە ئاستی زۆری مادە قڕكەران (pesticides) و ماددە كیمیاییە زیانبەخشەكانی تێدایە.

بەپێی سەرچاوەكان، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو بڕە برنجە ڕەتكراوەی وڵاتانی ئەوروپا، كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە بگاتە هەزاران تۆن، بەبێ كۆنترۆڵی ورد لە بازاڕەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بفرۆشرێت، بە كوردستان و عێراقیشەوە.

(د. شوان كەریم – ستۆكهۆڵم – سوید)

 

هه‌واڵی گرنگ