"بۆ مانگی 5 و 6 کێشەی مووچە دروست دەبێت"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"بۆ مانگی 5 و 6 کێشەی مووچە دروست دەبێت"

بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی عێراق رایگەیاند، موچەی مانگی نیسان دەدرێت، بەڵام ئەگەر حکومەتی هەرێم جوڵەیەک نەکات لەوانەیە کێشە بۆ موچەی مانگی ئایار و حوزەیران و دواتر دروست بێت.

فازڵ نەبی، پسپۆڕی بواری ئابوری و بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، ناوەڕۆکی نوسراوەکەی وەزیری دارایی هەمان ناوەڕۆکی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییە و بەشێکە لە بڕیاری دادگای فیدراڵی (ست تەیف)لەخۆیەوە شت ناکات، بەسروشت زۆر پابەندە بەیاسا ئەوە کێشەکەیەتی نەک بابەتی ئەوەی دژی هەرێم بێت.

ئاماژەی بەوەكرد، سەبارەت بە تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆیە ئەگەر بەزوترین کات وەفدێکی باڵای هەرێم نەچێتە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە ئەوە ئەگەری هەیە گرفت بۆ موچەی مانگی 5 و 6 دروست ببێ، مانگی 4 موچە دێت، بەڵام مانگی 5 و مانگەکانی تر دەبێت زوو چارەسەر بکرێت، بە بڕوای من کێشەکەش گران نیە دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.

باسی لەوەشكرد، ئەمڕۆ و سبەی حکومەتی هەرێم حەرەکە بکات بیانوو نەدەنە دەست بەغدا، چونکە لە مێژە من بۆنی ئەوەدەکەم ئەگەری هەیە لە مانگی 5 کێشە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست ببێتەوە، من گەشبین نیم ئەگەری هەیە کێشە دروست ببێت لەسەر چارەنوسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە نێوان هەژماری من و تەوتین، کێشەکە ئەوەیە لەناو بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بەڕوونی باسی بانکە حکومیەکان دەکات.

ئاشكراشیكرد، بەغدا بۆیە هەژماری من ڕەتدەکاتەوە، چونکە متمانەیان بەو ژمارەیەی فەرمانبەران نیە و پێییان وایە هەندێکی بندیوارن، دیارە بەغدا زانیاریان بۆ دەچێت و ئاگایان لە زانیارییەکانە، هەرێمیش بۆیە پێداگری لەسەر هەژماری من دەکاتەوە بابەتەکە سیادە و شەئنی هەرێمە.

 

هه‌واڵی گرنگ