کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی پێشکەشکردنی فۆڕمی بوون بە کارمەندی دەنگدانی درێژکردەوە.
شەوی ڕابردوو نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی فۆرمی بوون بەکارمەندی رۆژی ھەڵبژاردن بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنێت.
بە پێی راگەیەندراوەکە، بڕیاردراوە ماوەکە تا بەرواری 28ی نیسانی 2024 درێژبکرێتەوە.