شارەزایەكی كەشناسی: لەئەمڕۆوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شارەزایەكی كەشناسی: لەئەمڕۆوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ پلەكانی گەرماش 2 تا 3 پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و بای باكوری رۆژھەڵات لە ناوچەكانی رۆژھەڵاتی ھەرێم چالاك دەبێت.

ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: لە ئەمڕۆ دووشەممەوە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەوری كەم ئەبێت و پلەكانی گەرماش 2 تا 3 پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و لەرۆژانی دواتر زیاتر بەرزدەبێتەوە ، بای باكوری رۆژھەڵات لە ناوچەكانی رۆژھەڵاتی ھەرێم و بەتایبەت سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویەكانی چالاك ئەبێت و تا كۆتای ئەم ھەفتەیە ئەو بایە لەو ناوچانەدا بەچالاكی ئەمێنێتەوە بەخێرای 15 تا ھەندێك بۆ زیاتر لە 35 كم لە كاتژمێرێكدا .

وتیشی: لە رۆژی ھەینیەوە 26/4/2024 ھەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە دەكەوێتە ژێر كاریگەری بارستەیە ھەوای گەرم و وشك كە لەباكوری ئەفریقاوە فراوان ئەبێت بەرەو ناوچەكە و بەھۆیەوە پلەكانی گەرما بەرێژەیەكی بەرچاو پێشبینی ئەكرێت بەرزببێتەوە و ھاوینێكی كاتی دەستپێدەكات و كاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایە تا 29ی ئەم مانگە ئەخایەنێت كە لەو ماوەیەدا بەرزترین پلەی گەرمی لە سەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم سلێمانی و دھۆك و ھەولێر و ھەڵەبجە پێشبینی ئەكرێت بگاتە نێوان 35 بۆ 37 پلە و لەكەركوك 37 بۆ 39 پلە و لەناوچەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان نێوان 39 بۆ 41 پلە .

ئاماژەی بەوەشكرد: تا كۆتای مانگ پێشبینی بارانبارین ناكرێت و كەشی ناوچەكە لەژێر كۆنترۆڵی ھەوای وشك و گەرمدا ئەبێت ، لەكۆتایەكانی مانگ بۆ سەرەتاكانی مانگی داھاتوو 5) ئەگەر ھەیە بارانبارینەكان دەستپێبكاتەوە و پلەكانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیەوە ببینێتەوە .

 

هه‌واڵی گرنگ