ڕووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشی کردە سەر کیێڤ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشی کردە سەر کیێڤ

ڕووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالستی هێرشی کردە سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و ناوچەکانی میکۆلایڤ، ئۆدیسا و چەرکاسی.

فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانیی ئۆکرانیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە دوێنێ شەو ڕووسیا بە دوو مووشەکی بالستی "ئیسکەندەر-M" و 16 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "شاهید" هێرشی کردووەتە سەر خاکی ئۆکرانیا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لەلایەن هێزەکانی ئاسمانییەوە 15 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکانی کیێڤ، میکۆلایڤ، ئۆدیسا و چەرکاسی خراونەتە خوارەوە.

سێرگی پۆپکۆ سەرۆکی فەرمانگەی سەربازیی شاری کیێڤ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەرمانگەکە بڵاویکردەوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ناوچەی کورسکی ڕووسیاوە ڕەوانەی کیێڤ کراون و ڕایگەیاند: "فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە ناوچەکانی سومی و چەرکاسی تێپەڕبوون و لە باشووری ڕۆژئاواوە چوونەتە کیێڤەوە، لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە تەواوی ئامانجەکانی دوژمن لەناوبرا".

پۆپکۆ ئەوەیشی خستەڕوو کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانیی و ماددەی نەکەوتووەتەوە.

ئۆلیگ کیپەر سەرۆکی فەرمانگەی سەربازیی لە ناوچەی ئۆدیسا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوە کرد بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیاوە بۆ سەر ئۆدیسا چەند خانوویەک زیانیان بەرکەوتووە و حەوت کەسیش کە دووانیان منداڵبوون برینداربوون.

 

هه‌واڵی گرنگ