"دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم پێویستی بە کاتە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم پێویستی بە کاتە"

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: تورکیا هیچ کێشەیەکی نییە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام بابەتەکە بۆ هەولێر و بەغدا پێویستی بە کاتە.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند:" دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا لە رێگەی ئەو هێڵانەوە کە لە ئێستادا داخراون، پێویستی بە کاتی زیاتر و دانووستانە لەنێوان ئێمە، حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکانی بەرهەنهێنەرانی نەوت".

باسی لەوەشکرد، " پێدەچێت دانوستانەکانی نیوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت ماوەیەکی دیکە بخایەنێت، بە تایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی بەغدا بەدوای دانووستانی راستەوخۆیە لەگەڵ کۆمپانیاکان سەبارەت بە بەرهەمهێنان، هەناردە و نرخ".

ئەوەشی خستەڕوو، " تورکیا ئامادەیە بەردەوامی بدات بە هاوردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە و هیچ کێشەیەکی لەگەڵ پڕۆسەکەدا نییە، بەڵام بابەتەکە بۆ هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق پێویستی بە کاتە".

 

هه‌واڵی گرنگ