وتەبێژی حزبی تەقدوم كە لەلایەن محەمەد حەلبوسی سەرۆكی لەكارلادراوی پەرلەمانی عێراقەوە سەرۆكایەتی دەكرێت, رایگەیاند: حزبەیكەیان سازش لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ناكات بە پێچەوانەی ئەوەوە لە پرۆسەی سیاسی دەكشێنەوە.
یەحیا محەمەدی وتەبێژی حزبی تەقدوم لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی (عەهد) ئاماژەی بەوەكرد: حزبی تەقدوم (43) كاندیدی هەیە بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، وەك ئاماژەیەك بۆ ژمارەی كورسییەكانیان.
ووتیشی: پێداگری لەسەر بەدەستهێنانەوەی ئەو پۆستە دەكەن ئەگەر ئەو پۆستەیان پێنەدرێتەوە بایكۆتی پرۆسەی سیاسی دەكەن.
باسی لەوەشكرد، كشانەوەی هەندێك لە حزبەكەیان رەنگە بەهۆی پێدانی ئیمتیازاتەوە بێت.
رونیشكردەوە: پەرلەمانتار سالم عیساوی كاندیدی خەمیس خەنجەرە و سەرۆكایەتی پەرلەمانیش شایستەی تەقدومە، خەنجەر ناوی سیادەو پێگەی سیاسی لە تەقدومەوە بەدەستهێناوە.
جەختیشیكردەوە لەوەی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی تائێستا پشتیوانی مەحمود مەشهەدانی دەكات بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان.