تەندروستی غه‌ززه رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 34 هه‌زار و 183 كه‌س شەهید كراون و 77 هه‌زار و 143 كه‌سیش برینداربوون.
ئەشرەف قودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئه‌مڕۆ سێشەممە 23ی نیسانی ساڵی 2024 نوێترین ئاماری جه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و تائێستا 34 هه‌زار و 183 كه‌س شەهیدكراون.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلی داگیركەر لە 24 كاتژمێری ڕابردوود 32 كەس شەهیدبوون و 59 كەسیش بریندارن بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه كه له رێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات 77 هه‌زار و 143 كه‌س برینداربون.