كۆمپانیایەكی عەقارات لە هەولێر 35 ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییان دەخوات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمپانیایەكی عەقارات لە هەولێر 35 ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییان دەخوات

كوردیو
 
ئەنجوومەنێک بەناوی مافخوراوانی باغی شەقڵاوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن،"عەقاراتی باغی شەقڵاوە 35 ملیۆن دۆلاری 800 خێزانیان خواردووە".
 
ئەنجوومەنێک بەناوی مافخوراوانی باغی شەقڵاوە ڕاگەیەندراوێکیان ئاڕاستەی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم كردووە و تێیدا هاتووە،"کۆمپانیای عەقارات باغی شەقڵاوە 35 ملیۆن دۆلاری زیاتر لە 800 خانەوادەی شاری هەولێر خواردووە، داواکارین لەهەمبەر ئەو ستەمە گەورەیە بێنە دەنگ کە بە ناو و ناتۆرەی جۆراوجۆر لە بازاڕی عەقارات و کاسبکاران و هاونیشتیمانیان دەکرێت".
 
ئەنجوومەنەكە باسی لە سەرەتای کێشەکە كردووە و دەڵێت،"چەند مانگێک بەر لە ئێستا، لە گەمەیەکی شۆکهێنەر، کۆمپانیای عەقارات باغی شەقڵاوە، هەڵگری دروشمی (ڕێبەرێکی باوەڕپێکراو) لە سیناریۆیەکی تەمومژاویدا 35 ملیۆن دۆلاری کاسبکارانی بواری عەقارات و کڕیارانی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان ونکرد، بێئەوەی هیچ زەرەر و زیانێک لە بازاڕدا هەبێت".
 
ئاماژەیان بەوەش داوە،"بۆ پەردەپۆشکردن و دیزەبەدەرخۆنەکردنی پارەکە و سەرگرتنی سیناریۆکەیان، دوو فەرمانبەری خۆیان (بە ڕێککەوتنی پێشوەختە) بە گرتن داوە، بە بیانووی ئەوەی ئەم دوو فەرمانبەرە پارەکەیان تەخشان و پەخشان کردووە و گوایە ئەوان ئاگاداری وەرگرتنی ئەو پارەیە نەبوون و مامەڵەکانیان بە نایاسایی لەقەڵم دا، لەکاتێکدا ئەو پارەیە بە قۆناغبەندی و بەناوی وەبەرهێنانی هاوبەش و کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە وەسڵ و مۆر لە چوارچێوەی سیستەمی کۆمپانیاکە وەرگیراوە". 
 
ئەوەشیان خستووەتەڕوو،"دۆکیۆمێنتە بەردەستەکان شایەتی ئاگاداربوونی بەڕێوەبەر و خاوەنانی باغی شەقڵاوە دەسەلمێنن کە بریتین لە (د.ڕاستی هاشم، حاجی هاشم فەقێ کەریم و حاجی محەممەد سابر ئەبابەکر)، سەرەڕای ونکردن و دەستبەسەرداگرتنی پارەکە دەیان تۆمەتی ناڕەواش بۆ کاسبکار و خاوەن پارەکان دروست دەکەن و ڕای گشتی و حزبی و حکومی لە هەمبەر پرسەکە بەلاڕێدا دەبەن". 
 
ئەو ئەنجوومەنی باسی لەوەشكردووە،"سەرەڕای لەکەداربوونی کەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە هەولێر، مەترسی شڵەژانی یەکجارەکی بازاڕی یەکەکانی نیشتەجێبوون هەیە کە سیمایەکی جوانی پێشکەوتنی هەولێرە، بازاڕی خانووبەرە خەریکە متمانە لەدەست دەدات، مەترسی ڕوودانی دەیان کار و پەرچەکرداری نەخوازراویش هەیە، ئەگەری ئاشووب و خوێنڕێژی لە ئارادایە".
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ