عەبدوڵڵاهیان: فراوانكردنی سزاكانی سەر ئێران لەلایەن یەكێتی ئەوروپا جێگەی داخە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عەبدوڵڵاهیان: فراوانكردنی سزاكانی سەر ئێران لەلایەن یەكێتی ئەوروپا جێگەی داخە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، جێگای داخە کە دەبینین یەکێتی ئەوروپا بە خێرایی بڕیاری جێبەجێکردنی سنووردارکردنی نایاسایی زیاتر لە دژی ئێران دەدات

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی نیسانی ساڵی 2024 حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) دەڵێت "جێگای داخە کە دەبینین یەکێتی ئەوروپا بە خێرایی بڕیاری جێبەجێکردنی سنووردارکردنی نایاسایی زیاتر لە دژی ئێران دەدات، تەنها لەبەر ئەوەی ئێران لە بەرامبەر دەستدرێژییە بێباکەکانی ئیسرائیلییەکان مافی بەرگری لە خۆی بەکارهێناوە."

دەشڵێت ""نابێت یەکێتی ئەوروپا ئامۆژگارییەکانی واشنتن بۆ ڕازیکردنی ڕژێمی تاوانکاری ئیسرائیل جێبەجێ بکات".

دووشەممەی ڕابردوو جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، یەکێتییەکە لە ڕووی پرەنسیپەوە ڕێککەوتووە لەسەر فراوانکردنی سزاکانی ئێستای دژی بەرنامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران تا مووشەک و شیانی گواستنەوەی مووشەکەکان بۆ هاوپەیمانەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان بۆ ڕووسیا بگرێتەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ