x

X
23/04/2024 - 17:49
ئەردۆگان:لە هەولێر کۆبونەوەی بەرهەمدارمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کردوە

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، لە هەولێر کۆبونەوەی بەرهەمداریان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردوە.

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ عەبدولڵەتیف رەشید سەرۆک کۆمار و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکان کردوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، پشتیوانی لە هەنگاوەکانی حکومەتی عێراقی دەکەن لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری هەمیشەیی لە وڵاتەکە، کە لەلایەن محەمەد شیاع سودانییەوە دەگیرێتە بەر.

باسی لەوەش كرد، تورکیا سورە لەسەر کۆتایی هێنان بە تیرۆر بە هەر رێگایەک بێت، بوار نادەن بەوانەی مامەڵە لەگەڵ رێکخراوە تیرۆرستییەکان دەکەن و وەک ئامراز بەکاریان دەهێنن.

ئەوەشی خستەروو، لە سەردانەکەی بۆ هەولێر کۆبونەوەی بەرهەمداریان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

ڕاشی گەیاند، "وشکردنەوەی زۆنگاوی تیرۆر لە سوریا و عێراق تەنها بە جوڵەی تورکیا نابێت بەڵهو بە هەوڵی هاوبەشی عێراقیش دەبێت."

 

گرنگ
پۆلیسی كەركوك : تەقەكەرانی ڕوداوەكەی شەوی رابردوو دەستگیركران
میدیایەكی عێراقی كاتی ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم ئاشكرا دەكات
لە شەڕی دوو بنەماڵەدا ,شەش کەس کوژران
مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە