دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوو: دژی هەر هەوڵێکین کە بیەوێت هەڵبژاردنەکان دوابخات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوو: دژی هەر هەوڵێکین کە بیەوێت هەڵبژاردنەکان دوابخات

دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوو ڕایدەگەیەنێت،یەکگرتوو بەردەوامە لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەکانی خۆی لەسەر زەرورەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە وادەییەی دیایکراوی خۆی.

ئەمرۆ سێ شەمە 23_ی نیسان_ی 2024 دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەش كردووە،یەکگرتوو هیچ کات لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکان نەبووە و ئەمەشی بەکردەوە سەلماندووە ، یەکەم فراکسیۆنبوو لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی لە پەرلەمانی کوردستان کشایەوە .

باسی لەوەش كردووە،ئێمە هەڵبژاردن بە مافیکی دەستووری و ئیستحقاقێکی سیاسی خەڵکی کوردستان دەزانین و تاکە رێگەشە بۆ گێڕانەوەی شەرعیەتی یاسایی بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەتداری .

ئەوەشی خستەروو ،یەکگرتووی ئیسلامی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنەکان و دژی هەر هەوڵێکین کە بیەوێت لەوەزیاتر هەڵبژاردنەکان دوابخات

 

دەقی راگەیەندراوەكە:-

راگەیەندراوێک لە دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەردەوامە لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەکانی خۆی لەسەر زەرورەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە وادەییەی دیایکراوی خۆی .

یەکگرتوو هیچ کات لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکان نەبووە و ئەمەشی بەکردەوە سەلماندووە ، یەکەم فراکسیۆنبوو لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی لە پەرلەمانی کوردستان کشایەوە .

ئێمە هەڵبژاردن بە مافیکی دەستووری و ئیستحقاقێکی سیاسی خەڵکی کوردستان دەزانین و تاکە رێگەشە بۆ گێڕانەوەی شەرعیەتی یاسایی بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەتداری .

یەکگرتووی ئیسلامی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنەکان و دژی هەر هەوڵێکین کە بیەوێت لەوەزیاتر هەڵبژاردنەکان دوابخات

دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

23\ 4\2024

 

هه‌واڵی گرنگ