بەغدا میوانداری 50ھەمین خولی کۆنفرانسی کاری عەرەبی دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەغدا میوانداری 50ھەمین خولی کۆنفرانسی کاری عەرەبی دەکات

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند کە لە 27ی ئەم مانگە، 50ھەمین خولی کۆنفرانسی کاری عەرەبی لە بەغدا، بەڕێوەدەچێت.

نەجم عوقابی وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقی ئاماژەی بەوەداوە، بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سوودانی لە 27ی ئەم مانگە، 50ھەمین خولی کۆنفرانسی کاری عەرەبی لە بەغدا، بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە کۆنفرانسەکەدا، پرسەکانی پەیوەندیدار بە کرێکاران و بازاڕەکانی کار لە وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ دەکرێت.

ئاشکراشی کرد، لە کۆنفرانسەکەدا باس لە زۆرێک لەو پرسە گرنگە دەکرێت کە لە بەرنامەی کاردان و ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر بازاڕەکانی کار و پرسی کرێکاران ھەیە، لەوانە ئایندەی سەرچاوە مرۆییەکان لە ژێر ڕۆشنایی شۆڕشی تەکنەلۆجیا، ھەروەھا ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی سەرچاوە مرۆییەکان دەبنەوە لەگەڵ چۆنییەتی ئامادەکردنی ھێزی کار بۆ داھاتوو و گرنگیدان بە ڕاھێنان.

 

هه‌واڵی گرنگ