كوردیو
لە سلێمانی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) بۆ مانگی نیسان دیاریكرا.
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە،"ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-4-2024 لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (4) دیاریکرد، کە بریتییە لە (252) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک".