دابەزاندنی كێش و كۆمەڵێك و زانیاری گرنگ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دابەزاندنی كێش و كۆمەڵێك و زانیاری گرنگ

 

 

ئەم پرسیارانە بەردەوام لەلایەن هاوڵاتیانەوە دەكرێنەوە؛ بەكورتی ئەمە وەڵامەكانیانە.

1. هیچ فەحسێك نیە بە جیهازی ئەلیكترۆنی یان خوێن كە دەری بخات مرۆڤ بەكام خواردن قەڵەو دەبێت؛ ئەو جیهازانە ساختەن.

2. تەرك كردنی برنج و شەكر بە تەنها زۆرجار نابێتە هۆی دابەزاندنی كێش؛ چونكە دابەزینی كێش پێویستی بە ڕیجێمی زانستی و وەرزش و ڕێككردنەوەی خەوو چارەسەركردنی هۆكاری زۆربوونی كێش هەیە، گەلێك لەو كەسانە لە بری برنج دەچن بڕێكی زۆر لەخواردنی تر دەخۆن كە پڕن لە وزە؛ شەكر ناخۆن، بەڵام لە جیاتی ئەوە خورما یان مێووژ زۆر دەخۆن.

3. گرووپی خوێن هیچ پەیوەندی نیە بە جۆری ئەو خواردنەی دەبێتە هۆی زیاد بوونی كێش و دەمێكە بە درۆ خراوەتەوە.

4. خواردنی میوە بە شەو نابێتە هۆی قەڵەو بوون و خراپ نیە، بەڵام باشترە دوو سەعات پێش نووستن هیچ خۆراكێك نەخورێت؛ بە پێچەوانەوە شەوان ئەگەر برسیت بوو باشترین شت بیخوێت میوە یان سەوزە یان یەك پیاڵە چەرەزە، شەوان دەتوانیت بگرە زۆر پێویستە بە قەت قەبارەی یەك پەرداخ جۆرێك میوە بخوێت بە مەرجێك ئەو كەسە پاپەندنی سیستەمی خۆراكی كیتۆو لۆكارب و هاوشێوەكانی نەبێت.

5. میوەی وشكراو وزەی زۆر تێدایە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش هەر كاتێك بخورێت.

6. خواردنەوەی گیراوەی وەك لیمۆو زەنجەبیل، دارچینی، چای سەوز، یان هەر چایەك گوایە دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش بەتەنها نابنە هۆی دابەزاندنی كێش و نەهێشتنی ورگبێ كەمكردنەوەی بڕی خواردن و وەرزش؛ ڕاستە ئەو گیراوانە یارمەتی سوتانی وزە دەدەن، بەڵام كاریگەریان زۆر كەمە لە ڕووی زانستیەوەو لەبیرمان نەچێت ئەو بەرهەمانە لە دەرەوەی كوردستان هاوردە دەكرێن و كوالێتیان نزمە، بەڵام خواردنیان بۆ تەندروستی باشە.

7. خواردنم زۆر كەمەو دانابەزم، چونكە هیچ وەرزش ناكەیت و وزە كەم سەرف دەكەیت یان ڕەنگە هۆكاری تری هەبێت وەك تێكچوونی هۆرمۆنەكان، شەونخوونی، نەخواردنی ژەمی بەیانی لەكاتی خۆیدا، نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ، هتد.

8. خواردنەوەی چەند پەرداخێك ئاوی گەرم بەیانیان بە سكی ناشتا هیچ كاتێك بە تەنها نابێتە هۆی دابەزاندی كێش؛ بەڵام خواردنەوەی یەك پەرداخ ئاو نیو سەعات پێش ژەم و یەك پەرداخ ئاو هەموو سەعاتێك لە نێوان ژەمەكان یەكێكە لە بنەما سەركیەكانی سەركەوتنی هەموو ڕیجێمك.

9. ئیشی ناو ماڵ لە ئێستادا جێگەی وەرزش ناگرێتەوەو بەتەنها نابێتە هۆی دابەزاندنی كێش بە هۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیاوە.

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)

 

هه‌واڵی گرنگ