سێیەم بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەهۆی بەردەوامی جەنگی ئیسرائیل لەسەر كەرتی غەززەو هەڵوێستەكانی وڵاتەكەی لەسەر جەنگەكە دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.
(هالە غرێت) وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە بەهۆی بەردەوامی جەنگی ئیسرائیل لەسەر كەرتی غەززە.
غرێت لە تۆڕی (ئێكس) نوسیویەتی، دوای بەردەوامی لە (18) ساڵ لە ئەركەكانی لە وەزارەتی دەرەوەو بەهۆی نیگەرانییەكانی لە سیاسەتی ئەمریكا لە هەمبەر كەرتی غەززەو بەردەوامی جەنگی ئیسرائیل لەسەر ئەو كەرتە دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.