بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ حەجی بازرگانی خاوەنی چەند كۆمپانیایەك دەستگیركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ حەجی بازرگانی خاوەنی چەند كۆمپانیایەك دەستگیركران

 

دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، خاوەنی چەند كۆمپانیایەك بە تۆمەتی بانگەشەكردن و ریكلامكردن بۆ حەجی بازرگانی دەستگیركراون.

حەسەن فەهد كەنانی وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند: چەند كۆمپانیایەكی حەج و عەمرە هاووڵاتیانیان هەڵخەڵەتاندووە و بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە ڤیزایان دابین دەكەن بۆ سعودیە و دەتوانن فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن لە ژێر ناوی حەجی بازرگانی و ئەو كۆمپانیایانە مۆڵەتی كاركردنیان نییە و رێكاری یاسایی لە دژیان گیراوەتەبەر و دەستگیركراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە هەماهەنگی هەیە بۆ دانانی سنورێك بۆ ئەو كۆمپانیا و نوسینگانەی هاووڵاتیان هەڵدەخەڵەتێنن و بانگەشەی پێدانی ڤیزا دەكەن بەرامبەر بە بڕێكی زۆر لە پارە.

وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق وتیشی، ڤیزای حەج بۆ هاووڵاتیان لەلایەن دەستەكەوە دەدرێت و هیچ كۆمپانیایەك و نوسینگەیەك ڤیزا دابین بكات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ