دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەکانی دوکان سلێمانی دەستی پێکردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەکانی دوکان سلێمانی دەستی پێکردەوە

دوای ئەوەی بەهۆی كاریگەری هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر  دابەشكردنی ئاو لە سلێمانی ڕاگیرا، ئەمڕۆ شەممە دابەشكردنی ئاو دەستیپێكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 27ی نیسانی 2024 بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویكردەوە، دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەکانی دوکان سلێمانی دەستی پێکردەوە.

شەوی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویانكردبوەوە، بەهۆی ئەو هێرشەی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەقەزای چەمچەماڵ بوە هۆی کورت هێنانی بڕی کارەبا لەو یەکەیە.

ئاماژەیان بەوەشكرد، بەنداوی دوکان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی ئەو کارەبایەی بەرهەم دەهێنرێت لە کۆرمۆر یەکەی زیاتری ئیش پێکردوە و ئاوێکی زۆر بەردراوەتەوە، ئەمەش بۆتە ئەوەی پیسیەکی زۆر بێنێتە سەرپڕۆژەکانی دابەشکردنی ئاوی دوکان سلێمانیەوە.

ئەوەشیانخستەڕوو، وە بەهۆی ئەوەی گەشتیاری زۆر لەو سنورە لە گەشت بوون دەبەو پاشەڕۆی زۆریان کردۆتە دەریاچەکەوە، لەبەر سەلامەتی پڕۆژەکانمان پڕۆژەکانمان تا کاتێکی نادیار ڕادەگرین.

 

هه‌واڵی گرنگ