لەپێنجوێن زەنگی خۆپیشاندان لێدرا و هۆشداری دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەپێنجوێن زەنگی خۆپیشاندان لێدرا و هۆشداری دەدرێت

دەستەی ڕێكخەری خۆپیشاندانەكانی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت: سبەی خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام دەدەین و خاوەنداری خۆپیشاندان تەنهابۆ ئێمە نیە و بۆ هیچ حزبو لایەنێك نیە، بەڵكو خۆپیشاندان و دەستكەوتەكانی بە تەواوی موڵكی پێنجوێنییەكانە.

دەستەی ڕێكخەری خۆپیشاندانەكانی پێنجوێن بڵاویكردەوە: ڕۆژی یەك شەمە بەرواری ‌٢٠٢٤/٤/٢٨ كاتژمێر ۱ ی پاش نیوەڕۆ لەبازاڕی هەیكەلیەكەوە بەڕێدەكەوین بۆ دەروازەی خۆپیشاندان ، بەهەموومان تەواوی پێداویستی وڕێخستنەكان لەئەستۆ دەگرین و بەهێمنی و وەك هەمیشە بەشێوازێكی مەدەنی داكۆكی لەبەدەست هێنانی مافەكانمان دەكەین . وەك ئاشكرایە لای بەڕێزتان، پێنجوێن بۆ ماوەی ۹ساڵ دەبێت ئابڵوقەیەكی ئابوری هەمەلایەن دراوە لەلایەن حزبەكانی فەرمان ڕەوا بەجۆرێك كە هیچ پڕۆژەیەك جێبەجێ نابێت تافشارو خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ نەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: دەستەی ڕێكخەری خۆپیشاندانەكانی پێنجوێن، دوای چەندین هەوڵی بەردەوام بۆ چارەسەركردنی كێشە كەڵەكەبوەكان ، لەدەرگای زۆرێك لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و كەسایەتیەكانمان داوەو ڕێكخستنی كۆبونەوەی جەماوەری بۆیان ڕێك خست و سەردانكردنی هەندێكیان و بەرز كردنەوەی داوای فەڕمی بۆیان ، بەڵام هەوڵەكان لەكۆتایدا بێ ئەنجام بووە، بۆیەداوا لەهەمو دەنگ و ڕەنگەجیاوازەكان و دانیشتوانی پێنجوێن و گەرمك و ناڵپارێزو هەمو گوندەكان دەكەین چۆن لەڕابردو یەك دەست و یەك هەڵوێست بوین و نمونەی جوانترین خۆپیشاندانمان پێشكەش كرد لەم خۆپیشاندانەشدابەگوڕوتینی زیاترو سورتر لەسەر داواكانمان ئامادە دەبین لە ملكەوەو چەندپێویست بكات دەمێنینەوە.تابەدەست هێنانی مافەكانمان.

 

 

هه‌واڵی گرنگ