باڵیۆزی بەریتانیا: هێرشەكەی كۆرمۆر هەوڵێکی قبووڵ نەکراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

باڵیۆزی بەریتانیا: هێرشەكەی كۆرمۆر هەوڵێکی قبووڵ نەکراوە

كوردیو
 
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت،"هەوڵێکی قبووڵ نەکراوە".
 
ئەمڕۆ شەممە 27-04-2024 ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، "سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەین، سەرەخۆشی لە خێزانی قوربانییەکان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".
 
ئاماژەی بەوەشكردووە،"هێرشەکە هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی سیاسی و ئابووری لە ڕێگەی بەکارهێنانی توندوتیژییەوە".
 
جێگەی باسە، ئێوارەی دوێنێ هەینی  بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، لە ئاکامی هێرشەکەدا، چوار کرێکاری یەمەنی کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون.

 

هه‌واڵی گرنگ