نوێترین هه‌ڵوێستی دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی سێ موچه‌ نەدراوەكەی 2023
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوێترین هه‌ڵوێستی دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی سێ موچه‌ نەدراوەكەی 2023

ئه‌ندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند، دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕەتیکردەوە رونکردنەوە بدات لەسەر پێنەدانی سێ موچەکەی ساڵی 2023 بەوپێیەی لەدەسەڵاتی دادگاکەیان نییە.

ئەمڕۆ شەممە 27_ی نیسان_ی 2024  سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، "دوای ئەوەی نوسراوم ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی ئیتحادی کرد ئەوان وەڵامەکەیان خۆلادان بو لەبەرپرسیارێتی گەڕاندنەوەی سێ موچەکە، ئێستا پێویستە حکومەتی هەرێم وەڵام بداتەوە لەسەر ئەو سێ موچەی ساڵی رابردو".

باسی لەوەش كردوە، دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕەتیکردەوە رونکردنەوە بدات لەسەر پێنەدانی سێ موچەکەی ساڵی 2023 بەوپێیەی لەدەسەڵاتی دادگاکەیان نییە.

فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تا ئێستا سێ موچه‌ی ساڵی 2023یان وه‌نه‌گرتوه‌، هێشتا حكومه‌تی كابەڕێكەری هه‌رێم هیچ وه‌ڵامێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ نییه‌ و به‌غداش ده‌ڵێت، پاره‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ به‌ قه‌رز ره‌وانه‌ كراوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم بۆ موچه‌ی مانگه‌كانی 7، 8 و 9ی 2023 خه‌رجی كردوه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ