راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان گیانلەدەستدانى پێشمەرگەیەکى راگەیاند، کە لە رووبەڕووبونەوەى پۆلیس بریندار ببوو.
راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە “بەداخ و خەمێکی زۆرەوە ھەواڵی مەرگی پێشمەرگەی فەرماندەییمان محەمەد ئاراس قادر “رادەگەیەنین، کە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 27ـى نیسانی 2024 لە نەخۆشخانە گیانی سپارد.
رۆژى پێنجشەممەى رابردوو، لە گەڕەکى سلێمانى نوێ رووبەڕووبونەوە لە نێوان پۆلیس و دوو تۆمەتبار روویدا، کە بە هۆیەوە دوو پۆلیس و دوو تۆمەتبارەکە بریندار بوون و یەکێک لە بریندارەکان، کە ئەو پێشمەرگەیەى کۆماندۆیە، ئەمڕۆ گیانى لەدەست دا.