هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپی عێراق دوای سه‌ركه‌وتنى بە گۆڵێکی عەلی جاسم كه له‌ڕێگه‌ی لێدانی سزاوه له خوله‌كی 64 تۆماریكرد بەربەستی ڤێتنامی له چاره‌كى كۆتایی جامی ئاسیا بڕی.
لە قۆناغی پێش کۆتایی كه بڕیاره ڕۆژی دووشەممە 29ی نیسانی 2024 به‌ڕێوه‌بچێت عێراق بەرامبەر ژاپۆن له كاتژمێر 20:30 له یاریگای جاسم بن حمد یاریدەکات.
لە ئەگەری سەرکەوتنی هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپی عێراق له یارییه‌كه‌دا راستەوخۆ دەگاتە ئۆلۆمپیادی پاریس كه بڕیاره له 26ی ته‌موزی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌ئه‌گه‌ری شكستی هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپی عێراق به‌رامبه‌ر ژاپۆن یاریی دیاریکردنی پلەی سێیەم ئەنجامدەدات به‌رامبه‌ر دۆڕاوی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌نده‌نوسیا و ئۆزباكستان ئەگەر ئەو یارییەش سەرکەوتوو بێت دەگاتە ئۆلۆمپیاد.
لەئه‌گه‌ری شکست له یاری دیاری كردنی پله‌ی سێیه‌م هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپی عێراق پاشكۆى پاڵاوتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رێكى كیشوه‌رى ئه‌فریقا ده‌كات.