وەزیری بەرگریی ئەمریكا: پێویستە لەسەر ئێران پێداچونەوە بۆ چالاكیی چەكەكانی بكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری بەرگریی ئەمریكا: پێویستە لەسەر ئێران پێداچونەوە بۆ چالاكیی چەكەكانی بكات

كوردیو
 
وەزیری بەرگریی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت،"ئێران پێویستی بەوەیە پێداچونەوە بۆ توانا و چالاكیی چەكەكانی بكات". 
 
لوید ئۆستن, وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاندووە،"پێویستە لەسەر ئێران پێداچونەوە بۆ چالاكیی چەكەكانی بكات, دوای هێرشە شكستخواردووەكەی بۆ سەر ئیسرائیل".
 
قسەكانی وەزیری بەرگری ئەمریكا لەكاتێكدایە, بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ئێران پێشتر رایگەیاندبوو،"داواكارییەكی بێشوماریان بەدەست گەیشتووە بۆ كڕینی چەك لە ئێران, لە دوای هێرشەكەیان بۆ سەر ئیسرائیل".
 
ئەو سەرچاوە كە بۆ رۆژنامەی (الجریدة)ی كوەیتی قسەی كردووە, ئاماژەی بەوەداوە،"عەلی ئەكبەر ئەحمەدیان, ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران, كە بە سەردانێك چووەتە شاری پترسبۆرگی ڕووسیا, بۆ بەشداریكردن لە كۆبونەوەیەكی ئەمنیی, پەیوەندی بە وەزیری ئێرانەوە كردووە و پێی ڕاگەیاندووە, بەرپرسانی (15) دەوڵەت كە چاوی پێیان كەوتووە, داوای كڕینی فڕۆكەی بێفرۆكەوان و مووشەكی ئێرانی كردووە, داواكارییەكان زۆر لە سەروو توانای بەرهەمهێنانی ئێرانەوە بوون, بۆیە بە ناچاری هەندێكیان رەتكردووەتەوە".

 

هه‌واڵی گرنگ