لەبارەی مووچەی مانگی چوارەوە، شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق لە كۆبونەوەدان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی مووچەی مانگی چوارەوە، شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق لە كۆبونەوەدان

لە ئێستادا، شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغداد لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی نیسان و رادەستكردنی داهاتە نانەوتییەكان و هەژماری من لە كۆبونەوەدان.

بەپێی زانیارییەكان، تەوەری سەرەكی كۆبونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ عێراق پرسی رادەستكردنی لە 50٪ی داهاتی نانەوتی و مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆران.

هەر بەپێی زانیارییەكان، شاندی هەرێم داوایكردووە بانكی رافیدەین و رەشید بێنە ناو پڕۆژەی هەژماری منەوە بۆ ئەوەی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆران دەستپێبكەن و پڕۆسەكە زوو تێبپەڕێنن.

 

هه‌واڵی گرنگ