یەكێتی رایگەیاند، دەنگۆی ڕازیبوونمان بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوورە لە ڕاستیەوە و بە هیچ جۆرێك لە دواخستنی هەڵبژاردن نین
سەرچاوەیەك لە یەكێتی بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاند، هەموو دەنگۆکان سەبارەت بە ڕازیبوونی یەکێتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورن لە ڕاستیەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، پابەندین بەبڕیاری دوا کۆبونەوەی سەرکردایەتی و بەهیچ جۆرێک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین.
ئەوەش خراوەتەڕوو، یەکێتی ناچێتە هیچ کۆبوونەوە و بەشداری هیچ هەوڵێک ناکات کە ئامانج لێی دواخستنی هەڵبژاردن بێت.