ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر لە گۆشتی ئوستوڕاڵی و هیندی ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر لە گۆشتی ئوستوڕاڵی و هیندی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند،دەستمان گرت بەسەر بڕێکی زۆر لە گۆشتی (ئوستوڕالی و هیندی) کە بەشێوەی نایاسایی هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە 

ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی نیسانی ساڵی 2024 بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی گشتی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕایگەیاند، دەستمان گرت بەسەر بڕێکی زۆر لە گۆشتی (ئوستوڕالی و هیندی) کە بەشێوەی نایاسایی هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە 

ئاماژە بەوەشكراوە، گۆشتەكان لەناو هەندێک کۆگا و ماڵان حەشار درابوو، بۆ مەبەستی ساغکردنەوەی گۆشتەکان بەسەر ڕێستۆرانت و گۆشتفرۆشەکانی پارێزگای هەولێر

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆلینەوەی ئاسایش تیمەکانمان توانیان تۆمەتباران (س.م.أ) و ( أ.س.م) و (م.م.ب)، دەستگیر بکەن لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ