نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا باسیان له گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی نیسانی 2024،به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم له به‌غدا له‌گه‌ڵ دادوه‌ر د. فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق كۆبووه‌وه , له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سیاسى و دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
ئاماژە بەوەش دراوە، هه‌ردوولا باسیان له گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و سوودوه‌رگرتنى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى بوارى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان له ده‌رفه‌ت و تواناكانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى عێراق كرد و جه‌ختیان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسیى وڵات كرده‌وه.
باس لەوەش كراوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هه‌وڵه‌کان و رۆڵی ئه‌رێنیی دادوه‌ر فایه‌ق زێدان، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵات‌دا ده‌ربڕی و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم"سه‌ربه‌خۆییى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، پاراستنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.