لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی باوەنور نزیک گوندی چاڵەڕەش ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو حەوت کەس برینداربوون.
ئەمڕۆیەک شەمە 28_ی نیسان_ی 2024 ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان بلاویكردەوە،لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سۆرینتۆ) بەئاراستەی کەلار هاتووە لەنزیک گوندی (چاڵە ڕەش) کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەو شەش لە سەرنشینەکانی بریندار بوون.
ئاماژە بەوەش دراوە،بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارکران، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە.