دادگەی فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی لەبارەی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دادگەی فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی لەبارەی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە

دادگەی فیدراڵی سکاڵای داخستنی کەمپی ئاوارەکان و نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە.

دادگەی فیدراڵی لە بڕیارەکەیدا ڕایگەیاندووە، بەهۆی نەبوونی مەرجی پێویست بۆ تۆمارکردنی داوای یاسایی، سکاڵاکە ڕەتکرایەوە.

حکومەتی عێراق دەیەوێت ئاوارەکانی نێو هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە بۆ زێد و شارەکانی خۆیان، بەڵام ئاوارەکان دەڵێن، "نامانەوێت بگەڕێینەوە و ئێستا کوردستان وڵاتمانە".

لە سکاڵاکەدا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرابوو، بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان کە بڕیارە تاوەکو 30ـی تەممووزی 2024 سەرجەمیان دابخرێن، لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ داخستنی نوێنەرایەتییەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

 

 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ