هەڵەبجە.. مامۆستایەكی زانكۆ دەستگیر كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵەبجە.. مامۆستایەكی زانكۆ دەستگیر كرا

لە شاری هەڵەبجە مامۆستایەكی زانكۆی هەڵەبجە دوای تۆماركردنی سكاڵا لەسەری دەستگیكر و باوكیشی دەڵێت لەسەر نوسینی بیروراكانی دەستگیركراوە گوایە "تەشهیری كردووە".

ئەشرەف محەمەد باوكی مامۆستا ئوسامە لە ئاكاونتی تایبەتی خۆی نوسیویەتی: بەڵێ بۆ ئازادکردنی مامۆستا ئوسامە ئەشرف.

ئاماژەی بەوەشكرد، خزمان و دۆستان و مامۆستایان و خوێنەرانی مامۆستا ئوسامە کوری شیرینم پێتانی ڕادەگەیەنم کە ئەمڕۆ ڕێکەوتی (7/5/2024) سکاڵا لەسەر تۆمار دەکرێت و بە تۆمەتی ئەوەی لە لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە تشهیری کردووە دەستگیر دەکریت٠

ئەوەشیخستوەتەڕوو، بەداخەوە لە وڵاتیکین کە ئازادی ڕادەربرین ئەوەندە لە مەترسیدایە لەسەر نوسینی بیروڕاکانت زیندانی ئەکرێیت.

ئەوەشی نوسیوە، لەلایەکیتریشەوە ئەو هەموو گەندەڵیە هەیە کەس لێیان بە دەنگ نایەت، هەموومان پشتیوانی لە مامۆستا ئوسامە ئەکەین و داوای ئازادکردنی ئەکەین.

جێی باسە، دوێنێ سێشەممە 7ی ئایاری 2024 لەسەر سكاڵای د. مهاباد كامیل سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە مامۆستا ئوسامە ئەشرەف مامۆستای زانكۆی هەڵەبجە دەستگیركرا، بە تۆمەتی ئەوەی لە ئاكاوتنی تایبەتی خۆی رەخنەی لە زانكۆی هەڵەبجە گرتووە.

 

هه‌واڵی گرنگ