دوای هەشت ساڵ دوەەم گەورەترین بەنداوی هەرێم جارێكی دیكە سەرڕێژی كرد و ئاستی ئاوی بەنداوەكە سێ ملیارمەتر سێجای تێپەڕاند.
سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: دوای هەشت ساڵ بەنداوی دەربەندیخان پڕ بوو و سەرڕێژی كرد.
هەروەها وتیشی: لە ئێستادا بەنداوەكە سێ ملیارمەتر سێجا ئاوی كۆكراوەی تێپەڕاندوە.