بزانە بەنیازی چی بوون؟ لە سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بزانە بەنیازی چی بوون؟ لە سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ شارەزوور دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە پێشینەی‌ تاوانیان هەبووەو لەشاری‌ سلێمانی‌ چەند تاوانێكی‌ دزیكردنیان ئەنجامداوەو بەنیاز بوون لەقەزای‌ شارەزووریش هەمان تاوان ئەنجامبدەن.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی بڵاویكردەوە: لەكاتی‌ گەڕان‌و دانانی‌ بازگەی‌ كاتی‌ هێزەكانی‌ پۆلیسدا، لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ شارەزوورەوە گومان خرایە سەر دوو تۆمەتبار، دوای‌ دەستگیركردنیان‌و لەكاتی‌ لێكۆڵینەوەكاندا هەردوو تۆمەتبار دانیان بەوەدا نا كە بەمەبەستی‌ دزیكردن چونەتە قەزای‌ شارەزوور و هەروەها تۆمەتبارەكان پێشینەی‌ تاوانیان هەیەو دانیان بەوەدانا كە پێشتر لەشاری‌ سلێمانی‌ ماتۆڕسكیل‌و سندوقی‌ خێری‌ مزگەوتیان دزیوە.

ئەوەشی خستەڕوو: هەردو تۆمەتبار (ش، هـ، ح) و (ح، ع، ح) لەبەردەم بەڕێز دادوەردا دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 446 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

 

هه‌واڵی گرنگ