تەندروستی هەولێر ئاگاداری کارمەندەکانی دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی هەولێر ئاگاداری کارمەندەکانی دەكاتەوە

تەندروستی هەولێر  داوا لە کارمەندەکانی دەکات کارتی هەژماری من وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە،8_ی ئایار_ی 2024  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری گشت ‌ئەو فەرمانبەرانە دەکەینەوە کە ناویان لە لیستی هاوپێچکراو هاتووە، رۆژی پێنجشەممه رێکەوتی9ی ئایاری 2024 کارتەکانی هەژماری من وەربگرنەوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، دەشتوانن لە کاتژمێر 8:30 تاکو کاتژمێر 3:0ی نیوەڕۆ سەردانی بانکی زاگرۆس بکەن، کە دەبێت کارت نیشتیمانی یاخود پاسپۆرتیان پێبێت.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم پێچەوانەی راگەیەندراوێکی بانکی بازرگانی عێراق، رایگەیاند کە بانکەکە بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من دەکات، کە ئەوەش رەتکراوەتەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ