لەژێر فشاردا، ئیسرائیل دەروازەیەك بەڕووی غەززە دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەژێر فشاردا، ئیسرائیل دەروازەیەك بەڕووی غەززە دەكاتەوە

 

 

لە پاش ئەوەی ئەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی دیكەی فریاگوزاری ڕایانگەیاند، داخستنی دوو دەروازەی باشووری كەرتی غەززە، (ڕەفح و كەرەم شالوم) ناردنی یارمەتی و سووتەمەنی بۆ ناوچەكە پچڕاندووە، ئیسرائیل ڕایگەیاند، جارێكی دیكە دەروازەی كەرەم شالوم دەكاتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی نێودەوڵەتی ڕۆیتەرز، ئیسرائیل مانگی ئایار دەروازەی كەرەم شالوم لەسەر سنووری خۆی لەگەڵ كەرتی غەززە دەكاتەوە، هەروەها ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئەو بارهەڵگرانەی كە لە میسرەوە بەڕێكراون لە ئێستادا لەژێر پشكنینی ئەمنیدان.

ئیسرائیل چوار ڕۆژ لەمەوپێش لە كاردانەوەی هێرشە موشەكییەكان، كە تێیدا چوار سەربازی ئیسرائیلی كوژران، دەروازەی كەرەم شالومی داخستبوو.

هێزەكانی ئیسرائیل دوای داگیركردنی بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفح، دیوی فەڵەستینی دەروازەی ڕەفحی نێوان غەززەو میسریان كۆنترۆڵ كرد، بەڵام نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمریكا، هەردووكیان داخستنی ئەو دوو دەروازەیان سەركۆنە كرد.

ناوچەی ڕەفح لە باشووری غەززە لە ئێستادا زیاتر لە یەك ملیۆن و (300) هەزار فەڵەستینی تێدایە كە لە باكووری ئەو ناوچەیەوە پەنایان بۆ ڕەفح بردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ