بەرگری شارستانی بەڕازیل رایگەیاند ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی بە لافاو گیانیانلەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 100 كەس و 128 كەسی دیكەش بێسەروشوێنن
وتەبێژی بەرگری شارستانی بەرازیل لە راگەیاندراوێكدا زیانەكانی لافاوی وڵاتەكەی ڕاگەیاند و وتی، ژمارەی قوربانیان بەهۆی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ 100 کەس بەرزبووەتەوە
ئاماژەی بەوەشکردووە کە هێشتا 128 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن .
لافاوێکی گەورە بەهۆی باران بارینی بەخوڕ، زیاتر لە دوو لەسەر سێی نزیکەی 500 شاری باشووری ویلایەتی ڕیۆ گراندی گرتووەتەوە، کە دەکەوێتە سنووری بەرازیل لەگەڵ ئۆرۆگوای و ئەرجەنتین و 155 هەزار کەسیش بێ ماڵ و حاڵ بوون.