" شەرمە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ستەم لە جوتیاری كورد بكرێت و نەتوانێت كێشەكانیان چارەسەر بكات"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

" شەرمە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ستەم لە جوتیاری كورد بكرێت و نەتوانێت كێشەكانیان چارەسەر بكات"

عوسمان كاروانی رایگەیاند، شەرمە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ستەم لە جوتیاری كورد بكرێت و نەتوانێت كێشەكانیان چارەسەر بكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئایاری ساڵی 2024 عوسمان كاروانی، كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكی بۆ كوردیو ڕایگەیاند: دەرەنجامی ناكۆكی نێو ماڵی كورد نەبوونی پێناسەیەكی هاوبەش بۆ چارەسەری كێشەكانی خەڵكی كورد لە ناوچە جێناكۆكەكان پڕۆسەی تەعریبی ئەو ناوچانە لە جاران بەهێزتر دەستی پێكراوەتەوە

مامۆستا عوسمان كاروانی باسی لەوەشكرد حیزبە حوكمڕانەكانی هەرێم لە جیاتی ئەوەی بەدوای كێشەكانی خەڵكەوەبن بەدوای بەرژەوەندی تەسكی حیزبی خۆیانەوەن و ئەمەش وایكردوە بارودۆخی ناوچە جێناكۆكەكان خراپتر بێت بەغداش زیاتر لە جاران چاوی لەسەر تەعریب كردن بێت.

وتیشی " شەرمە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و فراكسیۆنە كوردیەكانی بە بەرچاوی ئەوانەوە ستەم لە جوتیاری كورد بكرێت و نەتوانن كێشەكانیان چارەسەر بكەن

 

هه‌واڵی گرنگ