سۆران عومەر رایگەیاند، هەرێم 40 موڵکی بانکی رافیدەین و رەشیدی دەست بەسەرداگرتووە و فرۆشتوونی
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئایاری ساڵی 2024 سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ماوەیەکە بەشوێن وردەکاری موڵکەکانی هەردوو بانکی حکومیی رەشید و ڕافیدەینەوەم کە لەلایەن حکومەتی هەرێم لەشارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەستی بەسەردا گیراوە و زۆریان فرۆشراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، تاکو ئێستا حکومەتی هەرێم ئامادە نەبووە ئەو موڵکانە بۆ بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین بگەڕێنێتەوە و قەرەبوویان بکاتەوە! ئەمەش هۆکاری نەگەڕانەوەی ئەو بانکانەیە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو، موڵکەکانی بانکی رەشید 16 موڵکە، دەکەونە سلێمانی و چەمچەماڵ و ڕانیە و هەولێر و شەقڵاوە و دهۆک و ئاکرێ و زاخۆ.
موڵکەکانی بانکی ڕافیدەین 24 موڵکە دەکەوێتە هەولێر و کۆیە و مەسیف سەلاحەدین و سلێمانی و قەڵادزێ و هەڵەبجە و دهۆک و شێخان و ئامێدی و سەرسەنگ.