ناسك تۆفیق: تەنها هەڵبژاردن چارەسەرە بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ناسك تۆفیق: تەنها هەڵبژاردن چارەسەرە بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان


كوردیوت سلێمانی


ئەندامێكی ئەنجومەنی جێ بەجیكردنی یەكگرتوو دوای هەڵبژاردن دەكاتو ئاماژە بۆئەوە دەكات بۆچارەسەركردنی ئەم دۆخەی ئێستا كە هاوڵاتیان تیی كەوتون باشترین چارەسەر هەڵبژاردنە.

ناسك تۆفیق ئەندامی ئەنجومەنی جێ بەجیكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەیجیتایبەتی خۆیدا نوسیویەتی"هەموو ئاماژەكان بەو ئاراستەدایە كە بەغداد نەك موچەو بودجە نانێرێ پێش هەڵبژاردنەكانی عێراق ،هەر ئامادەی پێشوازی و وەڵامدانەوەی حكومەتی هەرێمیش نیە "

ئاماژەی بەوەشداوە لەئێستادا"پێشنیاری حكومەتی راگوزەر یان رزگاری نیشتمانیش هیچ وەڵامێكی نەبوو هیچ جوڵیەكی نەماوە و.بارودۆخی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەش بەگشتی و فەرمانبەران و موچەخۆران بەتایبەتی رۆژ بەرۆژ خراپتر دەبێ و كێشەكۆمەڵایەتیەكان زۆرو زۆر تر دەبن "

راشیگەیاندوە"بۆیە لەئێستادا تەنها چارەسەر بۆ دۆخی هەرێمی كوردستان بەخوێندنەوەی ژینگەی سیاسی ناوخۆیی هەرێم و ژینگەی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیش هەڵبژاردنە و تەنها رێگەی گونجاو و مەدەنیش بۆ ئەم كاتەی هەرێم بەرای من هەڵبژاردنە"
أ.س

 

 

هه‌واڵی گرنگ