ئه‌مرۆ له‌شاری هه‌ولێرو له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری روداوێكی سه‌خت رویدا‌و پۆلیسی هاتوچۆی رونكردنه‌وه ده‌دات له‌سه‌ر روداوه‌كه .
فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات: ئه‌مرۆ كاتژمێر 15و9ی سه‌رله‌به‌یانی له‌سه‌ر شه‌قامی 120مه‌تری له گه‌ره‌كی 108 ی عینكاوه بارهه‌ڵگرێكی گه‌وره به‌هۆی تیژرۆییه‌وه مه‌قه‌سی كرد و له‌ئه‌نجامدا خۆی كێشا به‌یه‌كێك له‌هێما گه‌وره‌كانی هاتووچۆ و ئه‌وه بوه هۆی گڕگرتنی بارهه‌ڵگره‌كه و له‌كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش له‌ناو بارهه‌ڵگره‌كه تفه‌نگێكی كلاشینكۆف هه‌بو كه‌هی شوفێره‌كه‌بو و ئه‌ویش گری گرت و ته‌قیه‌وه كه‌ئه‌مه بوه هۆی ده‌رچونی گولله به‌هه‌مو لایه‌كدا بۆیه پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش نه‌یانتوانی كۆنترۆڵی باره‌كه بكه‌ن به‌ئاسانی .
ده‌شڵێت: له‌ئه‌نجامی كۆتاییش جگه‌له‌زیانی مادی زۆر وشیوانی سیمای شه‌قامه‌كه شوفێره‌كه‌ش زامداربوو .
م-ع-كانی