ترامپ و بێکاریی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ترامپ و بێکاریی

بڕیارەکانی ئەم دوایەی سەرۆکی ئەمریکا بە چەسپاندنی سزایی ئابووری بەسەر هەندێک لەوڵاتاندا لە ڕێگەی زیادکردنی ڕێژەی باجەوە بە سەر هاوردە و ناردەنیدا، ئەم بڕیاڕانەی ئەمریکا شوێنەوار و کاریگەری نێگەتیڤ دروست دەکا لەسەر جەستەی ئابووری نێودەوڵەتی کەم تا زۆر، بە خودی ئەمریکا خۆشیەوە.

بەڵام لەوانەیە کەمتر کاریگەری لە سەر جەستەی ئابووری خۆی دەربکەوێ لە ئێستادا، بە هۆی بەهێزی سیستەمی ئابووریەکەیەوە، ئەگەر بەردەوام بێ لە سەر ئەم هەڵوێستانەی لە داهاتوودا لایەنە نێگەتیڤەکانی بەڕوونی هەستی پێ دەکرێ، چونکە بازرگانی دەرەکی دوولایەنەیە و پێکدێت لە ناردەنی و هاوردەنی، هەر کاتێک کێشە و گرفت لە ئەمە دروست بێ، بێگومان پەلدەکێشێ بۆ لایەنەکانی تری ئابووری، چونکە ئەم سەردەمە سەردەمی پێداویستییەکانە ،هەر وڵاتێک مەحاڵە بتوانێ سەرجەم پێداویستییەکانی خۆی بە تەنیا تێر بکا.

تێڕوانینی ژیان گۆڕاوە بۆ پێداویستی ئەگەر جاران هەندێک لە کاڵا و شمەک کەمالیبوون ئێستا بوون بە زەروری، لە مێژووی بیری ئابووریدا سیستەمی دەربەگایەتی هەیە یەکێک لە هۆکارەکانی لە ناوچوون و ڕووخاندنی نەبوونی بازرگانی دەرەکی بوو لەگەڵ ناوچەکانی دەرەوەی خۆی، واته(إکتفاء ذاتی) پشتی بە خۆی دەبەست بۆ ڕاییکردنی پێداویستییەکانی، ئەمە کێشەوگرفت بۆ سیستەمێک دروست بکا کە زۆر پێویستی بە دابینکردنی پێداویستی نەبوبێ. چ جای بۆ سیستەمی ئابووری ئێستای دەوڵەتان کە هەموو ساتێ ئامادەی گۆڕانکارییە.

یەکێک لەو گرفتانەی ئەمڕۆ بەرۆکی هەندێک لە وڵاتانی گرتووە بە دیاریکراوی (ئێران و تورکیا و عێراق) بەهۆی هەڵوێستەکانی سەرۆکی ئەمریکاوە بێکارییە، دیارە ڕێژەکەی دەگۆڕێ چونکە پەیوەستە بە ڕێژەی ئابڵوقدانەکەوە، جیاوازی هەیە لە نێوان ئەم وڵاتانە لە ڕووی ڕێژەی دیاردەکەوە بە پێی گەورەیی قەبارەی ئابڵوقەکە، ئێران پشکی شێری بەردەکەوێ، پاشان تورکیا دواجار عێراق دێت، چونکە بە شێوەکی ناڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەری نەک بە شێوەی ڕاستەوخۆ.

گەورەترین مەترسی بۆ سەر قەوارەی سیاسی وڵات گرفتی بێکارییە، زۆربەی هەرە زۆری شۆڕش و ڕاپەرینەکان پاڵنەری ئابووری لە پشتیەوەیەتی لە مێژووی کۆن و نوێدا، هەردوو ڕاپەڕین و شۆڕشی فرنسا و بەهاری عەرەبی دوو نمونەی بەرجەستەن، کە بوونە هۆکاری ئەمدیو ئەودیوکردنی سیستەمی وڵات بە تەواوەتی.

 

هه‌واڵی گرنگ