تیشكێك لەسەر مێژووی سەرژمێریەكان لە وڵاتی عێراق دا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تیشكێك لەسەر مێژووی سەرژمێریەكان لە وڵاتی عێراق دا

           

ئاشكرایە كە لە زورێك لە وڵاتان پێنج ساڵ یا دەساڵ جارێك سەرژمێری دانیشتوان ئەنجام دەدرێت. ئەگەر بە شێوەیەكی زانستیانە پێناسەیەكی سەرژمێری بكەین تەنها بریتی نیە لە زانینی ژمارەی دانیشتوانی وڵات بەڵكو بریتیه لە ڕووپێوی كردنی گشتی كە حكومڕانی هەر وڵاتێك پێی هەڵدەستن بەمەستی زانینی ڕێژەی ژمارەی دانیشتوان و دیاریكردنی ڕێژەی نێر و مێ و دیاریكروونی تەمەن و زانینی ڕێژەی ڕێژەی خوێندەواری و دابەشبوونی تەواوی دانیشتوان بەسەر جوگرافیای وڵات و دیاریكرنی لایەنی دینی و مەزهەبی و نەتەوەیی و ...هتد 

مێژووی سەرژمێری لە زۆرێكلە وڵاتان مێژوویەكی تاڕایەك دێرینی هەیە كۆنترین سەرژمێری لە وڵاتی بەریتانیا ئەنجام دراوە :

۱-لە وڵاتی بەریتانیا لەساڵی ۱۰٦٦یەكەم سەرژمێریدانیشتوان ئەنجام دراوە.
۲- لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ساڵی ۱۷۹۰یەكەم سەرژمێری ئەنجام دراوە .
۳- لە وڵاتی فەڕەنسا لە ساڵی ۱۸۳٦ یەكەم سەرژمێری بووە .
٤- لە وڵاتی بەلجیكا لەساڵی ۱۸٤٦ یەكەم سەر ژمێری بووە .
٥- لە وڵاتی هیندستان لە ساڵی ۱۸۸۱ یەكەم سەرژمێری ئەنجام دراوە .
٦- لەوڵاتی ڕوسیا لە ساڵی ۱۸۹۷یەكەم سەرژمێری ئەنجام دراوە .


ئەگەر باسی مێژووی سەرمێریەكانی وڵاتی عێراق بكەین كەلە بیستەكانی سەدەی بیستەمی ڕابردوو دروستكراوە لە پاش ئینتیدابی بەریتانیا وە لەساڵی ۱۹۲۷ تا ۱۹۹۷هەشت سەرژمێری لە وڵاتی عێراق ئەنجام دراوە بەم شێوەیەی لای خوارەوە :


۱- لە تشرینی یەكەمی ساڵی ۱۹۲۷ بۆ یەكەم جار لە وڵاتی عێراق سەرژمێری ئەنجام درا بە مەستی زانینی ڕێژەی ژمارەی دانیشتوان كە بەڕێوەبەرێتی باری شارستانی گشتی [دائرە النفوس العامە] كارەكەی ئەنجام دا سەر بە وەزارەتی ناوخۆ هەرچەندە كە نەتوانرا هەموو دانیشتوان سەرژمێری بكرێت بۆ هەموو دانیشتوان لەبەرهۆكاری نەبوونی ئامڕازی گواستنەوە و فراوانی ڕوپێوی جوگرافیای وڵات و زۆری خەڵكی عێراق كۆچەری بوون بەگوێرەی ئەو سەر ژمێریە ژمارەی دانیشتوانی عێراق بریتی بوو ۲۹٦۸۰٥٤ دوو ملیۆن نۆسەد و شەست و هەشت هەزار و پەنجاو چوار كەس بوو.


۲- دووەم سەرژمێری لە ساڵی ۱۹۳٤ بەهەمان شێوەكە بەڕێوەبەرێتی باری شارستانی گشتی [دائرە النفوس العامە] كارەكەی ئەنجامدا كە بۆ یەكەم لە ڕێگەی جار موختارەكانەوە لە شار و شارۆچكە و گوندەكان بانگهێشتی سەرۆكی خێزان دەكرا كە ژمارەی خێزانەكان وەردەگیرا و لەم سەرژمێریەدا [دفترالجنسیە گۆڕدرا بۆ دفتر نفوس ] ئەم سەرژمێریە نەتوانرا بەتەواوی لەساڵی ۱۹۳٤ تەواو ئەنجام بدرێت بۆیە لە مانگەكانی ئاب و ئەیلولی ساڵی ۱۹۳٥جارێكی دیكە دەست كرایەوە بە كارەكە بەمەبەستی تەواوكردنی سەرژمێریەكە ، ژمارەی دانیشتوانی عێراق بەگوێرەی ئەم سەرژمێریە بریتی بوو لە ۳۲۱۳۱۷٤ سێ ملێۆن و دووسەد سیانزە هەزار و سەد و حەفتا و چواركەس بوو .


۳- سێیەم سەر ژمێری لە ۱۹-۱۰-۱۹٤۷ ئەنجام درا ئەم سەر ژمێریە هەموو شارەكانی عێراقی گرتەوە و توانرا لەیەك ڕۆژدا ئەنجام بدرێت و لەم سەر ژمێریەدا خشتە بەكار هات بۆ یەكەم جار لە سێ بەرگ دا چاپكرا و ژمارەی دانیشتوان بریتی بوو ٤۸۱٦۱۸٥ چوار ملیۆن و هەشت سەد و شانزە هەزار و سەد و هەشتا و پێنج كەس بوو .


٤- سەرژمێری چوارەم لە ڕۆژانی ۱۱و۱۲-مانگی۱۰-۱۹٥۷ ئەنجام دراوە وەئەم ەر ژمێریە زیاتر ورد و دروستتر بووە لە تەواوی سەرژمێریەكانی دیكەی پێشوو كە ژمارەی دانیشتوان بریتی بوو ٦٥۳٦۱۰۹ شەش ملیۆن پێنج سەد و سی وشەش هەزار و سەد و نۆ كەس بوو.


٥- سەرژمێری پێنجەم لە ۱٤-۱۰-۱۹٦٥ بوو ئەم سەر ژمێریە پێشخرا لەبەر هۆكاری ئەوەی كە لە عێراق دا بڕیار بووە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت لەم سەرژمێریەدا فۆرمێك بەكارهات كە ژمارەیەك پرسیاری لەخۆ گرتبوو كە داوای ئەوەی كردبوو كە ئیشی چی دەكەیت؟ وە چی نەتەوەیەكی ؟ وە خزمەتی سەربازیت كردووە؟ ژمارەی داایشتوانی عێڕاق بریتی بوو لە ۸۲٦۱٥۲۷ هەشت ملیۆن ودووسەد و شەست و یەك هەزار و پێنج سەد و بیست و حەوت كەس بووە.


٦- سەرژمێری حەوتەم لە بەرواری ۱۷-۱۰-۱۹۷۷ ئەنجام درا و زیاتر لەهەموو سەرژمێریەكانی دیكە گشتیتر و وردتر ئەنجام دراو سەرتاپای وڵاتی عێراقی گرتەوە و ژمارەی دانیشتوان بریتی بوو لە ۱۲٤۹۷۰۰۰دوانزە ملیۆن و چوارسەد و نەوەد و حەوت هەزار كەس بوو .


۷- سەرژێری حەوتەم لە ۱٦-۱۰-۱۹۸۷ ئەنجام دراوە هەموو پارێزگاكانی عێراقی بەشدار بوون جگە لە هەندێك دەڤەر لە هەرێمی كوردستان كەلە ژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگەدا بوون و ژمارەی دانیشتوانی عێراق بریتی بوو لە ۱٦۳۳٥۱۹۹ شانزە هەزار و سێ سەد و سی پێنج هەزار و سەد و نەوەد و نۆكەس بووە .


۸- سەرژمێری هەشتەم لە ۱٦-۱۰- ۱۹۹۷ ئەنجام دراوە كە تەنها پانزە پارێزگای گرتەوە جگە لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك كە لەژێر فەرمانڕەوایی حكومەتی عێراق دا نەبوون و لەم سەر ژمێریەدا بۆ یەكەم جار دائیرەی نفوسی گشتی كە سەر ژمێریەكانی ئەنجام دابوو لەبری ئەو كارەكە درا بە [الجهاز المركزی للاحصا‌و ] ئەم سەر ژمێریەی ئەنجام دا و ژمارەی دانیشتوان بریتی بوو لە۱۹۱۸٤٥٤۳ نۆزدە ملیۆن و سەد و هەشتا و چوارهەزار و پێنج سەد و چل و سێ كەس بووە .


چەند تێبینی و پرسیارێك :
یەكەم : وەك دەبینین وڵاتی عێراق سەرەڕای نەبوونی ئامڕازی پەیوەندی و نەبوونی كەرەسەی پێشكەوتوو كەمی فەرمانبەری لێهاتوو بوونی شەڕ و گۆڕانی ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكنی هەموو دەساڵ جارێك بێ دواكەوتن تا ساڵی ۱۹۹۷سەرژمێری دانیشتوانی ئەنجام داوە .


دووەم : زۆرێك لە سەر ژمێریەكان خراوەتە مانگەكانی دەی هەموو ساڵێك بووە لێرەوە ئەوە بەدی دەكرێت كە ئەو لیژنانەی فەرمانی سەرژمێریان داوە تاڕادەیەك پسپۆڕ و لێهاتوو بوون چونكە كات و وادەی گونجاویان داناوە لەڕووی كەش و هەواوە گونجاوە ئەو كاتانەی ساڵ نە گەرمای تاقەت پڕوكێنی هاوینە و نە سەرما و سۆڵەی زستانە و باشترین كات و وەرزی ساڵە بۆ ئەنجام دانی ئەو جۆرە كارانە.


سێ یەم : ئایا بۆ لە پاش بیست و حەوت ساڵ حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان و زیاتر لە پانزە ساڵ حكومڕانی لە ناوەندی عێراق سەرەڕای بوونی ئامڕازی پێشكەوتووی تەكنەلۆجیای وەكو خەتی ئەنتەرنێت و ئامڕازەكانی پەیوەندی و سەدان كەناڵی ڕاگەیاندن و دەیان هەزار فەرمانبەری بە توانا و پسپۆڕ لە هەرێم و لە عێراق سەرژمێری ئەنجام نادرێت ؟ ئایا وڵاتی عێراق و هەرێم لە كۆن دا پێشكەوتوو بووە یا لە ئێستادا ؟ ئایا دەسەڵاتداران چی ترسێكیان هەیە لە ئەنجام نەدانی سەرژمێری ؟ ترسەكە ترسی سیاسیە یا ترسی یاسایی ؟ ئایا هیچ بەربەستێكی یاسایی یا گرفتی تەكنیكی هەیە وا زیاتر لە بیست ساڵە لە هەرێم لە عێراق سەرژمێری داانیشتوان ئەنجام نەدراوە!؟

 

 

 

 

 

 

س ب

 

هه‌واڵی گرنگ