هه‌ڵه‌ی زۆرینه‌ی سیاسه‌تمه‌دار و سه‌ركرده شۆرِشگێرِه‌كانی كورد سێ كێشه‌ی سه‌ره‌كیان هه‌یه له سیاسه‌تكردن دا له له‌نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م و ئه‌م دوو ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك دا :
یه‌كه‌م : له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كان دا له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌كی عه‌مه‌لی ئاشكرا تا ببێت به‌به‌ڵگه كه چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌بێت و پێیان بڵێن كه منی كورد ئه‌وه‌تان بۆ ده‌كه‌م ده‌ستكه‌وتی من چی ده‌بێت له كۆتایی دا .
دووه‌م : به‌شێوازێكی عاتیفانه و دوور له ئه‌قڵانی بوون سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تی و زلهێزه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان دا و ته‌نها یه‌ك رِوویان ده‌بینن لۆژیكیانه وه‌كو ئه‌ندازیارێكی كارامه له‌هه‌موو گۆشه و لاكانه‌وه سه‌یر ناكه‌ن تا وێنه گه‌وره‌كه به‌ته‌واوی ببینن هه‌ر بۆیه له كۆتایی یاریه‌كه‌دا له بری پشتگیری به‌ده‌ستهێنانی زلهێزه‌كان پشتگوێ ده‌خرێن و به گورگانه خواردكراوی له گۆرِه‌پانی جه‌نگدا به جێده‌هێڵرێن!؟
سێیه‌م : چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد وه‌كو خاك و نه‌ته‌وه له دژایه‌تی دینی ئیسلام دا ده‌بیننه‌وه، دڵنیاشن له‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی له‌سه‌دا ۹٥ خه‌ڵكی كورد زمان موسڵمانن و ئه‌وانه‌ی كه سته‌میان له كورد كردووه له‌مێژووی سه‌د ساڵی رِابردوو دا وه‌كو كێك دابه‌شیان كردووه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م و تا ئێستا خیانه‌تیان له شۆرِشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كورد كردووه و له ئێستاش دا نزیكه‌ی ده ساڵه له سوریا و له عێراق دا به‌ناوی جه‌نگاوه‌ری ئازاوه كورد به‌كوشت ده‌ده‌ن و دواتر پشتی تێ ده‌كه‌ن و وه‌فای سیاسیان بۆی نیه!؟ ده‌وڵه‌تانی زلهێزی جیهانین له كۆن و نوێ دا وه‌كو ده‌وڵه‌تانی به‌ریتانیا و فه‌رِه‌نسا كه ئه‌ندازیاری په‌یماننامه‌ی #سایكسبیكۆی جاران و ئه‌مریكا و رِووسیا و فه‌رِه‌نساو به‌ریتانیای ئێستان كه سته‌م له كورد ده‌كه‌ن نه‌ك ئیسلام .
به‌مه‌رجێك هه‌موو سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆكی وڵاتانی دونیا له ئه‌وروپا بن یا ئه‌مریكا و ئاسیا و ئه‌فریقا شانازی ده‌كه‌ن به‌دینی مه‌سیحی یا جوله‌كه یا بوزی ...هتد ته‌نها زۆرینه‌ی ساسه‌تمه‌دار و سه‌ركرده و شۆرِشگێرِه‌كانی كورد نه‌بێت!؟ كه نه‌ك شانازی به‌ڵكو زۆركات دژایه‌تی ئیسلام ده‌كه‌ن؟
بۆیه تادێ كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نابێت و برینه‌كه‌ش خراپتر ده‌بێت له ته‌واوی خاكی كوردستان .