خوێندنەوەیەكی بابەتیانەی خێرا بۆ فیلمی (الرسالە)
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

خوێندنەوەیەكی بابەتیانەی خێرا بۆ فیلمی (الرسالە)

 

فیلمی(الرسالە)كەباسی ژیانی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەری ئیسلام دەكات(د.خ)، یەكەمجار بەعەرەبی و دواتربەئینگلیزیش بەرهەم هێنرا، بەیەكێك لەفیلمەجیهانیەسەركەوتوەكان ئەژماردەكرێ..

ئەم فیلمەساڵی ١٩٧6لەلایەن دەرهێنەری سوری–ئەمریكی جیهانی (مستەفائەلعەقاد) وە دەرهێنراوەوبەرهەمهاتوە،ماوەی فیلمەكە (١٩٨) خولەكە،واتە٣كاتژمێرو١٨خولەك.. لە هەردوو وڵاتی (لیبیاومەغریب) وێنەیگیراوە، ( ١٠) ملێون دۆلاربوجەی تێچوونی بووە،بەڵام (١٥ملێون) دۆلارداهاتی بووە.

ئەم فیلمەلەسەرەتاوەهەندێ ناڕەزایی و دژایەتی لەسەردروستبوو، بەتایبەتی لەلایەن (سعودیە)وە، كەگوشاری خستەسەرمەغریب،بۆئەوەی ڕێگە نەدات لەو وڵاتە وێنەبگێرێت وبەرهەم بێت، هەروەها میسریش لەسەرەتاوەئامادەنەبوو ڕێگە بدات بەپیشاندانی فیلمی(الرسالە) لەوڵاتەكەی.

ئەوهەڵوێستانەبێگومان پەیوەندیان بەڕاوبۆچوونی(زانایانی سعودی و ئەزهەر)ەوە هەبوو لەسەر شێوازی بەرهەمهێنانی فیلمەكە ..

بەڵام دواتر یەكێك لەوڕەخنەوپرسیارانەی كەڕووبەڕووی فیلمی (الرسالە) دەكرایەوەو تائێستاش لێرەو لەوێ ڕەنگەبكرێ، ئەوەیەكەئەم فیلمە ئەوەندەی (جەنگوغەزەواتەكان)ی پێغەمبەر (د.خ) پیشاندەداو زەق دەكاتەوە،ئەوەندەی باسی شمشێروپەلاماری سەربازیی دەكات، باسی كاروهەنگاوەمەدەنی و ئاشتیانەو شارستانیانەكانی پێغەمبەرناكات، بۆگەیاندنی پەیامەكەی..

خاوەنەكانی ئەم ڕەخنەیە پێیان وایە كەئەودیمەنانە (مشاهد)ی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی، ئەوئیحایەدەداتەبینەر،كەسەرەتای بانگەوازی ئیسلامی بەشێوازی بەكارهێنانی هێزی سەربازیی و شمشێروتێروڕم بووە،نەك بەشێوازوكەرەستەی ئاشتیانەی نەرم و پێغەمبەر لەڕێگەی شیروتیرەوە پەیامەكەی گەیاندووە ..

وەك بڵێی پێغەمبەری ئیسلام لە(٢٣) ساڵی پێغەمبەرایەتی وبانگەوازەكەیدا،زیاترسەرقاڵی خۆ

پڕ چەككردن وپەلاماربووەبۆسەرنەیارەكانی وئەرك وكارێكیتری وەهای ئەنجام نەداوە..

لەڕاستیدا من بۆخۆم دەمێكەئەوسەرنج و گومانەم لا دروستبووبوو،لەسەرفیلمەكە وبگرە لێرەولەوێش دركاندومە، بەڵام هیچم لەسەرنەنوسیوە..

چونكەئەوباسەتاڕاددەیەك دەمانباتەوە بۆلای گومان دروستكردن لەسەر نیاز(نیە)ی مرۆڤەكان، كەتەنها خواخۆی ئاگای لەنیەتەكان ودڵەكانە.رەنگەخوێندنەوەی ژیانی (مستەفاعەققاد)ی دەرهێنەر وبەرهەمهێنی ئەوفیلمەمەزنە، كەخۆی سوریە، بەڵام هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریكی بووەوهەروەها سینارێوی فیلمەكەش كەلەلایەن(هاری كریچ)ی نوسەری مەسیحی ئایرلەندیەوەنوسراوە، هۆكاربن كەئەوگومان و سەرنجە، لای هەندێ كەس هەربەزیندوویی بمێننەوە.

بەڵام خوێندنەوەی وردتربۆناوەڕۆكی فیلمەكەوئەوهەموو پەیامەگرنگانەی كەلەخۆی گرتووە، تاڕاددەیەكی باش (ئیست)ێكمان پێدەكات و ڕامان دەگرێ لەوەی كەتەنها لەیەك ڕوانگەوەبۆكۆی بەرهەمەكە بڕوانین .

بۆیەلێرەدا وەك لەم پێشەكیەدائەوگومان و سەرنج و( ڕەخنە) یەم وروژاند، بەپێویستی دەزانم لەچەند خاڵێكدا بەكورتی بەشێك لەوئامانج و پەیام ومەسج و كارە گرنگانەش بخەمەڕوو،كەلە فیلمی(الرسالە)دا بەرجەستەبووە..بەڵام ڕەنگە لەبەرسەرنجڕاكێشی دیمەنەكانی شەڕو ڕووبەڕووبوونەوەكان، كەزیاترزەین و بیری مرۆڤ بۆلای خۆیان كێش دەكەن،كەمترزەینی بینەران بەلایاندا چووبێت بێگومان بینەری وردو جددی دەتوانێت بەجوانی بیانبینێ و هەستیان پێ بكات:-

یەكەم / نامەكانی پێغەمبەر د.خ بۆمەلیك و پاشاكان، پێش هەرهەنگاوێكی تر ..

لەونامانەدا داوایان لێ دەكات كەبەئاشتیانە،ڕێگەی یەكخواناسی (التوحید) هەڵبژێرن و ئیسلام وەك دوا پەیامی ئاسمان بۆمرۆڤەكان بكەنەئاین و ڕێبازی خۆیان، بۆئەوەی سەرفرازیی دونیاو ئاخیرەت بۆ خۆیان مسۆگەربكەن.

دووەم/ پیشاندانی(بیلال)كەڕەش پێست و كۆنەكۆیلەیە، وەك هێمایەك بۆیەكسانی مرۆڤەكان لەئیسلامدا و سەرەتایەك بۆدژایەتیكردنی كەلتوری كۆیلایەتی كەلەكۆمەڵگەی عەرەبی ئەوسەردەمەدا باوبوو.

سێیەم/ پیشاندانی جوامێری و پاڵەوانێتی (حەمزە ی كوڕی عەبدولموتەلیب) كە بەموسڵمانبوونی هێزێكی مەعنەوی گەورەی بەپێغەمبەروموسڵمانەكان بەخشی .

هەروەهاپیشاندانی چۆنیەتی موسڵمانبوونی (عومەری كوڕی خەتتاب) و كاریگەریی ئایەتەكانی قورئان لەسەر دڵ و دەروونی عومەروگۆڕینی بیرو باوەڕی.ئەوعومەرەی كەبووبە پاڵپشتێكی دیكە بۆ پێغەمبەرو پەیامەكەی .

چوارەم/ پیشاندانی قوربانیدانی یارانی پێغەمبەرلەپێناوپەیامی ئیسلامدا..هەرلەئەبوبەكرەوە بیگرە كە ئامادەبووژیانی خۆی لەپێناوی پێغەمبەردا بخاتە مەترسیەوە وبووبەهاوڕێی كۆچی بۆمەدینەو لە ئەشكەوتی شاخی (الپور)دا لەگەڵیدابوو،هەروەهائازادكردنی(بیلال) لەكۆیلایەتی لەلایەن ئەبوبەكروزۆر هەڵوێست و قوربانیدانی دیكە..تادەگاتەقوربانیدان و جوامێریەكانیعەلی كوڕی ئەبوتالیب ، كەئەویش بەمانەوەی لەسەرنوێنی پێغەمبەرد.خ ژیانی خۆی خستبوە مەترسییەكی گەورەوەلەپێناوپێغەمبەردا،كە موشریكەكانی قورەیش ئامادەكارییان كردبووبۆكوشتنی .

پێنجەم / پیشاندانی ڕۆڵی ژن –ئافرەت- لەبانگەوازی ئیسلامیدا،كەهەر لەو سەرەتاوەو لەگەڵ دابەزی نیوەحیدا،كەمترنەبوولەڕۆڵی پیاوان..

لێرەدا ڕۆڵی(خاتوخەدیجە)ی خێزانی پێغەمبەر د.خ دیاروڕوونە لەفیلمەكەدا.

هەروەهاڕۆڵی (خاتوئەسما) ی كچی ئەبوبەكربەتایبەت لەكاتی كۆچی پێغەمبەروئەبوبەكردا بۆیەسریب ..

لەهەمانكاتدائازاردان و شەهیدكردنی (سومەییە) لەگەڵ یاسری هاوسەریدا لەلایەن سەرانی قورەیشەوە، كە یەكەم ژنی شەهیدە لەئیسلامدا.

دیارە ئەمەتەنهاچەن نمونەیەكن لەپیشاندانی ڕۆڵی یارانی پێغەمبەرلەپیاوولەژن و قوربانیدانیان لەپێناو سەرخستنی بانگەوازی ئیسلامدا، ئەگینادەیان و سەدان نمونەی دیكە لەفیلمەكەداخراوەتەڕوو.

شەشەم / كۆچی یەكەمی موسڵمانان بۆ وڵاتی (حەبەشە) وڕۆڵی دیاروسەركەوتوی سەرۆكی وەفدەكە لەگەیاندنی پوختەی پەیامی ئیسلام بە (نەجاشی شای حەبەشە) و هەروەهاڕوونكردنەوەی هەڵوێستی ئیسلام– وەك لەقورئانداهاتوە-بەرامبەر(مەسیح پێغەمبەر.ع) و(مەریەم)ی دایكی، لەڕێگەی خوێندنەوەی ئەو ئایەتانەی كەلەقورئاندا دەربارەیان هاتووە..

بێگومان ئەوڕوونكردنەوەومەشهەدوقسەوباسانەبۆجیهانی مەسیحی وسەرنجڕاكێشانیان گرنگی خۆی هەیە.

حەوتەم/ پیشاندانی دروستكردنی مزگەوت، وەك یەكەمكاروهەنگاوی پێغەمبەر -د.خ- پاش كۆچكردنی بۆیەسریب (مەدینە) كەگرنگی ڕۆڵی مزگەوت پیشان دەدات،لەژیانی ئاینی وكۆمەڵایەتی كۆمەڵگەی موسڵماندا.

هەشتەم/ دانانی بەڵگەنامەی مەدینە(وپیقەالمدینە) وەك دەستورێك بۆڕێكخستنی پەیوەندی نێوان پێكهاتەكانی مەدینەوچەسپاندنی پرنسیپی پێكەوەژیان و دیاریكردنی ئەرك و مافەكان..

كەئەوبەڵگەنامەیە بەڕای زۆرێك لەشارەزایان، بەیەكەم دەستوری نوسراولەمێژوی مرۆڤایەتیدا،دەدرێتە قەڵەم.

نۆیەم/ گرنگیدانی فیلمەكەبەپرسی یەكخواپەرستی(التوحید) وەك بنەمای سەرەكی وبنەڕەتی لەئیسلامدا كە بەجوانی لەڕووداوەكانی ناوفیلمەكەدا ،بەرجەستەبووە.

دەیەم/ پیشاندانی پەیوەندی نێوان پێغەمبەر د.خ و (ئەبوتالیب)ی مامی، كە تا لە ژیاندا بوو پاڵپشتێكی گەورە بوو بۆپێغەمبەر، بە بێ ئەوەی پێغەمبەر هیچ جۆرەسازشێكی لەگەڵدابكات، لەسەرپەیامەكەی.

یازدەهەم/ پیشاندانی ڕۆڵی بەرچاوی گەنجان لەباوەڕهێنان بەپەیامەكەوپشتگیریی كردنی پێغەمبەر (د.خ) لەگەیاندنی بانگەوازەكەی بەدەوروبەر..لەكاتێكداكەبەتەمەنەكان دژایەتییان دەكرد،هەروەكو لەفەرمودەدا هاتووە.

دوازدەهەم/بێگومان بەهۆی فیلمی(الرسالە)وەخەڵكی موسڵمان وغەیری موسڵمانیش–لەڕێگەی نوسخە ئینگلیزیەكەوە-هەروەها نەوەكان بەدوای یەكدا بەخوێندەوارونەخوێندەوارەوە،بەجوانی ئاشنابوون و دەبن بەژیانی پێغەمبەر (د.خ) و پەیامی ئیسلام،چونكەفیلمەكە ئەوژیان و پەیام و مێژوەی بەڕوونی بەرجەستەكردووە.

بەهیوای ئەوەی كەئەم خوێندنەوە، بۆگەورەترین و گرنگترین فیلمی سینەمایی ئیسلامی،كەپێشی (٤٤) ساڵ بەرهەمهاتوەوهێشتاڕەونەق و چێژوسەرنجڕاكێشی خۆی لەدەست نەداوە،جێی بایەخی هەموان بێت .

لێرەداولەكۆتاییدا،بەپێویستی دەزانم ئاماژەبەوخاڵەش بكەم كەئەم فیلمەلەڕووی هونەرییشەوەتاڕادەیەكی باش سەركەوتوە،ئەگەرچی ئەوسەردەمەی فیلمەكەی تێدا بەرهەمهاتوە،لەچاوئێستادا،تەكنیك و كەرەستەی فیلمسازیی و ئامێرەكانی وێنەگرتن، ئاست و كوالیتییان نزم بووە .

بعد حوالي 50 سنة من إنتاجه.. فيلم "الرسالة" يُعرض أخيراً في السعودية

أهم أخبار